به‌شانازییه‌وه ده‌یڵێین كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ماڵی هه‌مووانه و هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستیانه له‌نێوان زانكۆكان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند جارێك به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆلێژه‌كه‌مان پڕۆپۆزه‌ڵی پێشه‌كه‌شی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین كرد به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ دووبه‌شی (مێژوو و جوگرافیا) بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانپسپۆڕی ته‌واو وه‌ربگرن و بتوانن له‌داهاتوودا ببنه ئه‌ندام له‌سه‌ندیكاكان و درێژه به‌خوێندنی باڵابده‌ن، به‌ڵام به بیانووی جیا جیا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئه‌م داواكریه ڕه‌ت ده‌كرایه‌وه، بۆ ئه‌م جاره دوای داواكاری سه‌رۆكایه‌تی به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌دوواداچوونی به‌رده‌وامی به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (د.سیروان عاره‌ب) بۆ داواكاریه‌كه‌یان، بڕیار درا به‌كۆبوونه‌وه له‌نێوان سه‌رپه‌شتیارانی بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و پڕۆگرامه‌كان و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و لێژنه‌ی زانستی به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كۆببنه‌وه له‌هۆڵی خوێندنی باڵای كۆلێژه‌كه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی گفتۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل بكرێت له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ دوو به‌شی (جوگرافیا و مێژوو) ، به‌ڕێزانی سه‌رپه‌رشتیاری بابه‌ته‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ته‌واوی پاڵپشتی بیرۆكه‌ی جیاكردنه‌وه بوون، به‌ڵام پسپۆڕانی پڕۆگرام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون كه بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و ده‌ستكاری نه‌كرێت، پاش گفتوگۆیه‌كی ته‌واو بڕیاردرا كه‌هه‌ر لایه‌نیكی به‌ژدار بوو ڕاپؤڕتێك بنووسی له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكانه‌ی پێی گونجاوه بۆ جیاكردنه‌وه و جیانه‌كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كه و هۆكاره‌كان ده‌ست نیشان بكرێت، تاوه‌كوو به‌نووسراوی فه‌رمی پێشه‌كه‌شی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا بكرێت و كاری جددی له‌سه‌ر بكرێت كه‌له‌خزمه‌تی زانست و خزمه‌تی قوتابیان و خانه‌واده‌كانیان بێت.