بەرپرسێکی یەکێتی: پێمان باشە کۆسرەت ڕەسوڵ پۆستی سکرتێری گشتیی یەکێتی وەربگرێت
جەزا سەعید، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سوورن لەسەر ئەوەی کە سەرەتای مانگی ٣ کۆنگرە ببەستین، بەڵام تە ئێستا ڕۆژی بەستنی کۆنگرە دیاری نەکراوە".
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی ئاشکرای کرد، مەکتەبی ڕێکخستنی حزبەکەی ڕەشنووسێکی ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی کۆنگرەدا بڕیار لەسەر گۆڕینی ھەیکەلی یەکێتی بدرێت. دەشڵێت: ”ئێمە نازانین پۆستی سکرتێری گشتیی یەکێتی دەمێنێ یان بە پێچەوانەوە، بەڵام پۆستی سکرتێری گشتی تەنیا بۆ جەلال تاڵەبانی بووە، بۆیە دەنگۆی ئەوە ھەیە کە پۆستی سکرتێری گشتی یەکێتی نەمێنێت".
ئاماژەی بەوەش دا، کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرکردەیەکی تیکۆشەر و قارەمانە و ھەموومان شانازی پێوە دەکەین، ھەرچەندە کۆنگرە بڕیار لەسەر پۆستی سکرتێری گشتیی دەدات، بەڵام ئێمە لە کاک کۆسڕەت ڕادەبینین کە پۆستی سکرتێری گشتی بە شێوازێکی باش بەڕێوە بەرێت، بۆیە ئێمە پێمان باشە کاک کۆسرەت لە کۆنگرەدا پۆستە باڵاکەی یەکێتیی وەربگرێت".
باسنیوز
