بە هەر پێوەرێکێیش بێ پێویست دەکات دابەشکردنی هەر پۆست و پشکێک ئەبێ لەسەر ئەساسی هەڵبژاردن و ڕێژەی دەنگەکان بێ
هەژار ئیبراهیم شڕوڤهكاری سیاسی و روژنامه‌نووس به ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بە هەر پێوەرێکێیش بێ پێویست دەکات دابەشکردنی هەر پۆست و پشکێک ئەبێ لەسەر ئەساسی هەڵبژاردن و ڕێژەی دەنگەکان بێ لەو شارە دیارە کە ڕێگە ڕاستەکە هەر ئەوەیە هەڵبژاردنێکی پاک وڕاست ئەمە یەکلای دەکاتەوە تایبەت کە لە ئێستادا سەر ژمێریەکی دروست بۆ ژمارەی دانیشتوانەکەی ئەو پارێزگایە نیە، جگە لەوەی کە شارەکە لەژێر دەسەلاتێکی خۆسەپێن و داگیرکاریانەی سەربازی دایە و ئەمەش پڕۆسەکە قوڕستر دەکات و خەڵکێکی زۆری سەنتەری شاری کەرکوک بەقەزا و ناحیەکانیشیەوە ئاوارەی شەڕ و ململانێیە سیاسی و سەربازیەکان بووینە.
ئه‌و شڕوڤهكاره سیاسییه و روژنامهنووسه گوتی: ئەو شاڵاوە تەعریبکردنەیەش کە دەستیان پێ کردووە دۆای ڕوداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر پێشێلکاریەکی زەقی دەستورییە و بار‌و دۆخەکە قوڕستر دەکات و لە جیاتی شارەکە بکەن بەشاری پێکەوە ژیان دەیکەن بە شاری ئاژاوە دوو بەرەکی دەبێ عەرەب و تورکمانەکان لە هەستیاری شارەکە تێبگەن و کارێک نەکەن پەنجی پەشیمانی گەزن دەنا زۆر بە قورسی دەبێ باجەکەی بدەن.
له كوتاییدا هەژار ئه‌وه‌شی خسته‌روو: عەڕەب دەبێ لەوە تێبگەن کەرکوک شارێکی کوردستانیە و هەموو پێکهاتەکان پێویستە بە برایەتی تێیدا بژین چونکە سەدام بەو هەموو زەبرو زەنگەوە نەیتوانی ئامانجەکەی خۆی بپێکێت پێم وانیە پارێزگارێکی خۆسەپێنی سەربازی و دار‌و دەستەکەی ئەمەیان بۆ بچێتە سەر.
چه‌ند روژی رابردوو عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك پروژه‌یه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرا كه تیایدا هاتووه ئه‌بێ كێشه‌ی كه‌ركوك تا هه‌تا چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌ویش به دابه‌شكردنی پوستهكانی ئه‌و شاره بۆ كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان 32% پێیان بدرێت، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌كی زوری لێكهوتهوه له لایه‌ن كورده‌كان چونكه پێشێلكردنی یاسا و ده‌ستووره و ته‌نیا ڕێژه‌ی ده‌نگدان ده‌توانێت پوستهكان دابه‌ش بكات.
PAYAMNER -
