سه‌رۆك و بڕیارده‌رى لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان هه‌ڵبژێردران
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و بڕیارده‌ر و دانانى پلان و به‌رنامه‌ی كارى داهاتووی لیژنه‌كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/1/2018، لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونى بێگه‌رد تاڵه‌بانى، سكرتێرى په‌رله‌مان و دكتۆره ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی‌ی په‌رله‌مان كۆ بووەوه.
پاش ئەوەی ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكى لیژنه كرایه‌وه، عه‌بدوڵڵا جاسم، خۆى كاندید كرد و به تێكڕاى ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆكى لیژنه‌كه هه‌ڵبژێردرا، دواتر ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ بڕیارده‌رى لیژنه كرایه‌وه و عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لى، به تێكڕاى ده‌نگ وه‌ك بڕیارده‌رى لیژنه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
پاشان دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا باسى له گرینگیى كارى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان كرد و گوتى: "كاركردنى په‌رله‌مان له لیژنه‌كان به شێوه‌ى تیم زۆر سه‌ركه‌وتووه و، پێویسته به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ى خه‌ڵك و چاودێریى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن بكه‌ن و ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان له هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامدا ده‌بین بۆ كارئاسانیى كارى لیژنه‌كان".
هه‌روه‌ها گوتى: "لیژنه‌ى بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له ئێستا پێویسته رۆڵى هه‌بێت و وه‌ك له پێشتر رۆڵى هه‌بووه و به‌رده‌وام بێت، له ئێستادا كوردستان پێویستی به كارى زۆرترى لیژنه‌كه هه‌یه".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ى بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر پلانى كاركردنى داهاتووی لیژنه‌كەی دانا و، ئه‌و نووسراوانه‌ى ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ش كرابوون گفتوگۆى وردیان له‌سه‌ر كرا.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوانیش هه‌ڵبژێردرا
هاوکات و هەر ئەمڕۆ، لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و ئاڵوگۆR له پۆستی بڕیارده‌ری لیژنه‌كه كرا و پڕۆژه‌یاسای یانه وه‌رزشییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به ده‌نگی ته‌واوی ئاماده‌بووان په‌رله‌مانتار گۆران مه‌حموود ئیسماعیل، وه‌ك بڕیارده‌ری لیژنه‌ى وه‌رزش و لاوان هه‌ڵبژێردرا، كه پێشتر ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار سوهراب میكائیل به شێوه‌یه‌كی كاتی پڕ كرابووەوه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای (یانه وه‌رزشییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان) كرا، كه ئامانج لێی رێكخستن و دانانی په‌یڕه‌وه بۆ یانه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوونی بواری وه‌رزشی.
KDP -
