شەڕ لەنێوان ژمارەیەک خەڵکی مەخموور و چەکدارانی حەشدی شەعبی روو دەدات

شەڕ لەنێوان ژمارەیەک خەڵکی مەخموور و چەکدارانی حەشدی شەعبی روو دەدات
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، لە دەڤەری مەخموور، دوکانداران و کاسبکارانیان ھەراسان کردووە، دوای ئەوەی کەلوپەل دەبەن، پارەش نادەن و ھەڕەشە لە دوکاندارەکان دەکەن.


"ئەمڕۆ سێشەممە 30/1/2017، گرووپێک لە چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، چوونەتە کافتریایەک، دوای خواردن و خواردنەوە و نێرگەلە کێشان، پارەیان نەداوە و ھەڕەشەیان کردووە، بەڵام خاوەنی کافتریاکە و شاگردەکەی داوای پارەیان کردووە و بووەتە شەڕیان، دواتر گرووپێکی دیکەی چەکدار ھاتوون، ئەو ھاووڵاتییەی مەخمووریان بۆ شوێنێکی نادیار رفاندووە".


ئەو سەرچاوەیە، ئەوەشی خستە روو: "چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی ئیتحادی، ماوەیەکی زۆر فێربوونە دەچنە دوکانەکان، ھەر کەلوپەلێکیان پێویست بێت، دەیبەن و دواتر ھەڕەشە دەکەن و پارە نادەن، ئەوە یەکەمینجاریان نییە کە بەو شێوەیە دەستدرێژی موڵک و ماڵی خەڵکی دەکەن، بەڵام ئەمجارە خەڵک تەواو ھەراسان بوو، لێیان ھاتە دەنگ".

، ئەوەی بڵاوی کردبووەیەوە، کە سێ کادیری یەکێتی، چاوساخی بۆ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە مەخموور دەکەن و ئەوەشی خستبوویە روو: " ڕۆژی یەکشەممە 28/1/2018، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە بەرگی پۆلیسی ئیتیحادی، گەڕەکی کوردستانی مەخمووریان پشکنیوە، بە بیانووی گەڕان بە دوای چەک و جلوبەرگی سەربازی، لەو ھەڵمەتەدا، ژمارەیەک کادیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چاوساخییان بۆ ھێزەکانی حەشدی شەعبی کردووە، بە کوردی قسەیان کردووە، بەڵام دەمامکدراو بوونە، گشت ماڵەکانیش شارەزا بوونە".
bas news -
Top