وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به وێبسایتی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاندووه، بڕیاره مانگی داهاتوو، جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم، راشیگه‌یاندووه، لە چەند مانگی رابردوودا پاریس, پشتیوانی خۆی بۆ گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حکوومەتی عێراق ده‌ربڕیوه.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان، پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی.
