ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

 ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە
بڕیارە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 30/1/2018، پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و لەو كۆبونەوەشدا سەرۆكی فراكسیۆنەكان پەیامیان لەمەڕ هێرشەكانی توركیا بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كورستان دەبێت.



بەپێی نووسراوێكی فەرمیی پەرلەمانی كوردستان و تێیدا بڕیار دراوە كە ئەمڕۆ سێشەممە 30/1/2018 پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات.



هاوكات لەو نووسراوەدا ئاماژە بەوەش کراوە سەرۆكی فراكسیۆنەكان سەبارەت بە دۆخی عەفرین پەیامیان دەبێت.






باسنیوز
Top