قاسم شه‌شۆ: هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ پاراستنی خه‌ڵكی شنگال نییه
قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆگوتی: "له‌و كاته‌ی كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاتوونه‌ته شنگال ڕه‌وشی ناوچه ڕۆژ به ڕۆژ ئاڵۆزتر بووه و هیچ خانه‌واده‌یه‌كی ئێزدیی له كه‌مپه‌كان ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه شنگال، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئارام نییه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه حكوومه‌تی عێراق هاوكار نییه بۆ دابینكردنی هێمنی و ئارامی بۆ شنگال، گوتیشی: "زۆر جار داوا له حكوومه‌تی عێراق كراوه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شنگال چۆڵ بكه‌ن به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه نه‌دراوه".
bas news-
