وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمى كوردستان له فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/ 1/ 2018 ڕای گه‌یاند، پاریس پێشوازى له گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و داوا ده‌كات، ڕێز له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان بگیرێت و كێشه‌كانیش له‌چوارچێوى ده‌ستووردا، چاره‌سه‌ر بكرێن.
عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ڕه‌نسا، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند: "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشوازی له ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكان و كۆبوونه‌وه‌ى نێوان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵى عێراق، كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه فه‌ڕه‌نسا ئومیدی هه‌یه كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێك بن بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى زیاترى گفتوگۆ و وتوێژى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌ته‌واوه‌تى له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و ڕێز له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانیش بگیرێت.
بڕیاریشه جۆن لیف ئۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا، به‌شدارى له كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق بكات كه له وڵاتى كوه‌یت به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ك بڕیاریشه پێش كوه‌یت، سه‌ردانى هه‌ولێر و به‌غدا بكات.
bas news-
