فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی بناری قەندیلیان بۆردومان کردەوە

 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی بناری قەندیلیان بۆردومان کردەوە
ەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی دیکە گوندەکانی بناری قەندیلیان بۆردومان کرد.



مووسا عەلی، ئەنجومەنی گوندی "ئەبووبەکرە"ی سەر بە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەڵادزێ ڕایگەیاند: "کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/1/29 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی دیکە بۆردومانی گوندەکانی بناری قەندریلیان کردەوە، کە بۆردومانەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە".



ئەنجومەنی ئەو گەندە گوتیشی: "بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانێکی زۆر بەر ڕەز و باخی دانیشتوانی ناوچەکە و خوێندنگەی گوندەکە کەوتووە" .



مووسا عەلی، باسی لەوەش کرد، بۆردومانەکە هیچ زەرەرێکی گیانی بەدواوە نەبووە، تەنیا زیانی بە کارەبای نیشتمانی گەیاندوە و چەند ستوونێک کەوتوون و کارەبای نیشتمانیی هەرسێ گوندی (ئەبووبکرە، ورتە، قەڵاتووکان) پچڕاون".



لە مانگی 11 ساڵی ڕابردووەوە ئەمە یەکەمجارە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانی ئەو ناوچەیە بکرێت.








باسنیوز
Top