رۆژنامەیەکی بەریتانی: ئەگەر هەیە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕدرێت

 رۆژنامەیەکی بەریتانی: ئەگەر هەیە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕدرێت
رۆژنامەیەکی بەریتانی لە راپۆرتێکدا، باسی سڕینەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە، دەکات.

رۆژنامەی (زە گاردیان)ی بەریتانی، لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، سوپای تورکیا، کە تا ئێستا دوای کودەتاکەی مانگی تەمموزی 2016 نەهاتووەتەوە سەرەخۆی، رەنگە لە شەڕی دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو سوپای بشکێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بە بەرگریی سەختی یەپەگە و کوردان لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە و رایگەیاندووە، رووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا و هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان و ئەگەر هەیە ببێتە هۆی ”شۆڕشێکی فراوانی کوردان و “لە ئەنجامیشدا نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت و دادەڕێژرێتەوە“.

هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هێرشکردنە سەر شاری عەفرین هەستی نەتەوەیی لای کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش زیاد دەکات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش وەک چۆن چاوی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان نووقاند و داگیرکردنی کەرکووکی لەلایەن هێز و میلیشیا عێراقییەکانەوە پشتگوێ خست، ” ناتوانێ رەوشی عەفرینیش پشتگوێ بخات“.

لە رۆژی شەممە 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرش دەکەنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.










باسنيوز
Top