خۆپیشاندانێک لە سلێمانی دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەنجام درا
خۆپیشاندانەکە پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 29/1/2018 بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئەنجام دراو و تێیدا خۆپیشاندەران داوایان لە سوپای تورکیا دەکرد هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین، بووەستێنێت.
بەهۆی هێرشەکەوە، تا ئێستا 37 هاووڵاتیی عەفرین شەهید بوون و 60 کەسیش بریندار بوون.
لە رۆژی شەممە 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرش دەکەنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
باسنيوز
