وەفیق سامەرایی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال دەڵێت ”درۆی ئەنفال“، و دەڵێت من ستایشی دەزگای زانیاریی یەکێتی دەکەم، لە هەرێمی سلێمانی
وەفیق سامەڕایی، ڕاوێژکاری پێشووی جەلال تاڵەبانی کە ماوەیەکی زۆرە بە توندی دژایەتیی کوردانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە نووسینێکیدا لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، باسی لەو کەسانە کردووە کە سەرۆک بارزانی لە دوایین چاوپێکەوتندا بە خیانەتکار وەسفی کردن و دەڵێت: ”ئەو کەسانە سەرکردەی گەنجی نیشتمانپەروەرن“.
هاوکات سامەڕایی ئاماژەی بەوە کردووە: ”عێراق ئێستا دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی زۆر بەهێزی هەیە، هاوکات هەواڵگریی یەکێتی لە سلێمانی لەوپەڕی ئامادەباشی و چاوکراوەیی دایە، بڕیارەکانی بەغداش لەم بوارەدا یەکلاکەرەوەیە کە جەماوەرین“.
سامەڕایی کە دژایەتیکردنی بۆ پرسی کورد بەڕادەیەکە کە تاوەکوو ئێستا بە پرۆسەی بەدناوی ئەنفال دەڵێت ”درۆی ئەنفال“ و دانی پێدا نانێت، ئاشکرای کردووە: ”ڕۆحی نیشتمانیی کوردی خەریکە پەرە دەستێنێت، هەماهەنگییەکانی نێوان گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی بەرە بەرە لە ڕووی نیشتمانییەوە بە خێرایی پەرە دەسێنیت“.
باسنیوز
