ڕۆڵی ههبووه له كوژاندنهوهی چهندین ئاگر بهڵام ماڵهكهی خۆی سووتا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی گڕگرتنی سۆپای نەوت لە شاری سۆران، ماڵی كارمەندێكی بەرگری شارستانی سۆران سووتا و چەند كارمەندێكی بهرگری شارستانییش بەسووكی زامداربوون.
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 28-1-2018 بەهۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەماڵی یەكێك لەكارمەندەكانمان بەناوی فەعمر حاجی عیسا بەداخەوە تەواوی كەلوپەلەكانی ماڵەكهی سووتان و زیانێكی زۆری ماددی بەركەوت".
گوتیشی: "تیمەكانمان لەبنكەی بەرگری شارستانی سۆران، بە زووترین كات گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆل بكەن، بەڵام بەهۆی خێرایی ئاگرەكە كەلوپەلی ماڵەكە سووتا و بەهۆی دووكهڵیشهوه چەند كارمەندێكمان بە سووكی زامداربوون".
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئەوەشی خستەروو، بەپێی پشكنینەكانمان هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بەهۆی سۆپای نەوتی ماڵەكە بووە و توانرا منداڵێك لەناو ئاگرەكە رزگار بكرێت.
bas news-
