ئه‌مریكا وه‌ك پێویست یارمه‌تییان نادات و توركیا ئۆپەراسیۆنه‌كانی فراوانتر ده‌كات
لەو ڕاپۆرتەی ئیکۆنۆمیستدا کە رۆژی پێنجشه‌ممه 25/1/2018 بڵاو کراوەتەوە، هاتووە، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌وكاته زۆر توڕه بوون كه ساڵی 2016 پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌یه و ده‌كه‌ونه سنووری توركیا، ناونا فیدراڵییه‌تی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا.
په‌یه‌ده‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌وه هه‌نگاوێك نییه بۆ جیابوونه‌وه، به‌ڵكو نموونه‌یه‌كه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا"، به‌ڵام رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیش به‌هه‌مان شێوه پێكهێنانی ناوچه‌ی فیدراڵی له سووریا ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئیكۆنۆمیست له شاهۆز حه‌سه‌ن، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ی گواستووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "ئه‌وه ئه‌زموونێكی دیموكراتییه، ژنان ئاماده كراون و لیژنه‌ی گونده‌كان پێك‌هێنراوه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر رێنوێنییه‌كانی مۆرای بۆكچین، فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكایی كراوه كه بزووتنه‌وه‌كانی كورد له سووریا و توركیا، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ئیلهامیان له كتێبه‌كانی وه‌رگرتووه".
به‌ڵام ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان فره‌حزبی تێدا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه‌و په‌یه‌ده ره‌خنه‌گران و حزبه كوردییه نه‌یاره‌كانی ده‌چه‌وسێنێته‌وه.
كورده‌كانی رۆژئاوا له‌و پێشهاته نوێیانه‌ی له رۆژئاوای كوردستان و سووریا روو ده‌ده‌ن نیگه‌رانن، سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان ده‌ڵێن: "جارێكی دیكه رێگه ناده‌ین رۆژئاوای كوردستان راسته‌وخۆ له دیمه‌شقه‌وه حوكمی به‌سه‌ردا بدرێت، چونكه سه‌رده‌مانێكی زۆره له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی به‌شار ئه‌سه‌د و پێشتریش باوكی‌دا چه‌وسێنراوینه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت خاوه‌ن ناسنامه‌ش نه‌بووین و له مڵكدارێتی بێبه‌ش كرابووین، نه‌یانده‌هێشت به زمانی خۆشمان بخوێنین، زه‌وییه‌كانیشمان داگیر كرابوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵین، له‌و خاكه به‌پیته‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و غاز، جگه له چه‌ند وه‌به‌رهێنانێكی كه‌م، هیچی دیكه نه‌كراوه، له به‌رامبه‌ردا رژێمی ئه‌سه‌د، رۆژئاوای كوردستانی به‌ته‌واوه‌تی پشتگوێ خست و به‌و هۆیه‌وه هه‌ژارییه‌كی زۆر ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
له كاتێكدا په‌یه‌ده به نه‌یار و دوژمنه‌كانی ده‌وره‌دراوه، ئیستا پێویستی به پاڵپشتییه، پاڵپشتیكاری سه‌ره‌كیشیان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه، چونكه واشنتن باڵی سه‌ربازی په‌یه‌ده كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"ـیه به به‌هێزترین هێزی زه‌مینی ده‌زانێت كه له سووریا، تا دژی داعش پشتیان پێ ببه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ئه‌و هێزه به "تیرۆریست" ده‌زانێت.
ئه‌مریكا چه‌كی به‌و هێزانه داوه‌و مه‌شق و راهێنانی پێكردوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی خۆی له سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه و نایه‌وێت جارێكی دیكه چه‌كدارانی داعش بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه و ئێرانیش هه‌ژموونی به‌سه‌ریاندا زیاتر بكات، تا ئه‌وكاته‌ی رێككه‌وتنی ئاشتی ده‌كرێت. چونكه په‌یه‌ده‌ش رێگه به توركیا نادات ناوچه‌كان به‌تایبه‌تی عه‌فرین بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
به‌ڵام رووسیا كه پاڵپشتیی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، پێده‌چێت ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیای پێخۆش بێت و پیرۆزباییشی لێ كردبێت، ئه‌وه‌ش ته‌نها له پێناو له‌مپه‌ر درووستكردن بۆ پلان و خواسته‌كانی ئه‌مریكا له سووریا. له به‌رامبه‌ردا، پارتی یه‌كێتی دیموكرات، پێناچێت ئاماده‌ی گفتوگۆكانی ئاشتی بێت كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به چاودێری رووسیا به‌ڕێوه بچێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووسیا و ئه‌سه‌د پێیانوایه ئه‌و پارته كوردییه هاوپه‌یمانی داهاتوویانه، ئه‌گه‌ر هاتوو ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پاڵپشتیی سه‌ربازیی رووسیایی و پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د ده‌رببڕن.
رۆژی 25/1/2018 هێزه كوردییه‌كانی ناوچه‌ی عه‌فرین داوایان له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د كرد، بۆ رێگه‌گرتن له هێرشی توركیا ھێز بنێرێته هاوكاریان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری عه‌فرین بڵاو كرایه‌وه هاتووه "داوا له ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌كه‌ین به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ستێت و پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه به‌رامبه‌ر عه‌فرین جێبه‌جێ بكات و سنووره‌كانی له هێرشی توركیا بپارێزێت، به‌ڵام تا ئێستا به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه و هێزی له ناوچه سنوورییه‌كانی عه‌فرین بۆ پاراستنی سنووره‌كان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه".
په‌یه‌ده له هه‌موو هێزه‌كانی دیكه خۆی به پراگماتی ده‌زانێت، كاتێك هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له رۆژئاوا و باكووری سووریا كشانه‌وه و ناوچه‌كانیان راده‌ستی ئه‌وان كرد، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئیكۆنۆمیست، ئه‌وه وه‌ك رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر بووه تا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێنته‌وه و ئۆتۆنۆمیش به رۆژئاوای كوردستان بدرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، له‌وانه‌یه ئێستا كورده‌كان له‌سه‌ریان پێویست بێت له‌م قۆناغه‌دا هه‌ندێك سازش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانیان له رۆژئاوای كوردستان بپارێزن. ئه‌ویش په‌یوه‌ستبوونی شه‌ڕڤانانه به سوپای سووریا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان بۆ حكوومه‌تی سووریا و ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌و ناوچه عه‌ره‌بیانه‌ی له‌ژێر ده‌ستیاندایه.
kdp-
