سوپای توركیا نەیتوانیوە لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین پێشڕەوی بكات
ئه‌گه‌رچی توركیا و یه‌په‌گه له رووی زیانی گیانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا لێدوانی دژ به یه‌كتری و پێچه‌وانه ده‌ده‌ن، به‌ڵام زیانه‌كانی توركیا نه‌توانراوه بشاردرێته‌وه.
یه‌په‌گه باس له كوژرانی زیاتر له 200 سه‌ربازی تورك ده‌كات له 9 رۆژی شه‌ڕدا، به‌ڵام رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـی توركی، له‌سه‌ر زاری وه‌زیری به‌رگری توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ته‌نیا 5 سه‌ربازیان كوژراوه.
ئه‌مڕۆش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سەركۆماری توركیا له وتارێكیدا له چوروم، ئاشكرای كرد له ماوه‌ی 9 رۆژی شه‌ڕدا 20 سه‌رباز كوژراوه، كه سوپای سووریای ئازادیشی تێدایه.
یه‌په‌گه له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كردووه، كه تاوه‌كو ئێستا 359 سه‌ربازی توركیایان كوشتووه، به‌ڵام توركیا هه‌واڵه‌كه به ناڕاست ده‌زانێت و ده‌ڵێت تاوه‌كو ئێستا 450 شه‌رڤانی یه‌په‌گه‌یان كوشتووه. هه‌روه‌ها توركیا نه‌یتوانیوه هیچ پێشڕه‌وییه‌ك بكات و ته‌نیا له‌دووره‌وه به تۆپ و هاوه‌ن بۆردومانی بنكه‌كانی یه‌په‌گه ده‌كات.
باسنيوز
