سەرکردەیەکی هەسەدە: تورکیا بە نهێنی پەیوەندیمان پێوە دەکات

 سەرکردەیەکی هەسەدە: تورکیا بە نهێنی پەیوەندیمان پێوە دەکات
سەرکردەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، کە سوپای تورکیا بە نهێنی پەیوەندیی بە هەسەدە و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان دەکات.

رێدوور خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) بە (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، سوپای تورکیا بە نهێنی بەڕێگای جیاوازەوە داوای تەرمی سەربازەکانی لە هەسەدە دەکات.

سەبارەت بە خۆڕادەستکردنی چەکدارە سوورییەکانی سەر بە تورکیا لەلایەن هەسەدەوە، رێدوور خەلیل رایگەیاندووە، رۆژانە ئەو چەکدارانە پەیوەندیی بە هەسەدەوە دەکەن و خۆیان رادەست دەکەن.

ئەو سەرکردەیەی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، سوپای تورکیا بە چەندین رێگای جیاواز و ”بە نهێنی“ داوا لە هەسەدە و یەپەگە دەکات تەرم سەربازە تورکەکان لە عەفرین، بدەنەوە سوپای تورکیا.

رۆژی یەکشەممە 28/1/2018، سوپای تورکیا رایگەیاند، کە لە ماوەی نۆ رۆژی هێرشەکەیاندا بۆ سەر عەفرین، پێنج سەرباز کوژراون و 41ـی دیکەش بریندار بوون، بەڵام سەرکردەیەکی کانتۆنی عەفرین رایگەیاندووە، کە تا ئێستا زیاتر لە 310 سەربازی تورکیا کوژراون.

لە رۆژی شەممە 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرش دەکەنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.










باسنيوز
Top