ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوای دانوستاندن له نێوان وڵاتەكەی و سووریا ده‌كات
پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په"، پێشنیارێكی داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا، تا لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی دانوستاندن له نێوان توركیا و سووریا ده‌ست پێبكات.
سه‌ركان تۆپال ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (سپۆتنیك)ـی رووسی، پێشنیارێكی پارته‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه ده‌یه‌وێت حكوومه‌تی ئاكپارتی و سووریا له یه‌كتری نزیك بكاته‌وه، تا له‌م رووه‌وه كێشه‌ی ناوه‌خۆیی سووریا كۆتایی پێ بهێنرێت.
تۆپاڵ ده‌ڵێ "داوامان كردووه لیژنه‌یه‌ك له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا پێكبهێنرێت تا بچێته سووریا و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا دانوستاندن ده‌ست پێبكات بۆ ئه‌وه‌ی توركیا و سووریا ناكۆكییه‌كانیان نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی سووریاش به هه‌مان شێوه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت تا لیژنه‌ی هه‌ردوو وڵات، بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی".
ئه‌گه‌رچی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام دژایه‌تی خۆی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د دووپات ده‌كاته‌وه و به دیكتاتۆر و مرۆڤكوژ ناوی ده‌بات، به‌ڵام تۆپاڵ ئاشكرای ده‌كات ئاكپارتی به نهێنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د هه‌یه، بۆیه پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییه به ئاشكرا و له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه به یاسایی بكرێت.
BAS NEWS -
