هەدەپە دەیەوێ ده‌میرتاش بكاتەوە بەهاوسه‌رۆكی خۆی
دوای ئه‌وه‌ی ده‌میرتاش، له نامه‌یه‌كدا كه له زیندانی ئیدیرناوه بۆ هه‌ده‌په‌ی نارد و، ئاشكرای كرد له كۆنگره‌ی سێیه‌می هه‌ده‌په‌دا كه بڕیاره 11_2_2018 ئه‌نجام بدرێت خۆی كاندید ناكاته‌وه، سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په چه‌ندین كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی كرد بۆ ئه‌وه‌ی جێگیره‌وه بۆ ده‌میرتاش دیاری بكه‌ن، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ـی توركی، له هه‌واڵێكدا ئاشكرای ده‌كات، له‌ناو سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په ده‌نگێك به‌رز بووه‌ته‌وه داوای كاندیدكردنه‌وه‌ی ده‌میرتاش ده‌كه‌ن وه‌كو هاوسه‌رۆك.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، به‌شێكی زۆری سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په، داوایان كردووه له كۆنگره‌دا ده‌میرتاش بكه‌نه‌وه به هاوسه‌رۆك و به‌ر له‌وه‌ی كۆنگره‌ش ئه‌نجام بدرێت، لیژنه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په بچێته لای ده‌میرتاش و بڕوای پێ بهێنێت كه ببێته‌وه به هاوسه‌رۆك.
رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ـی توركی، باسی له چه‌ند كۆنفراسێكی هه‌ده‌په كردووه، كه چه‌ندین توێژ و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په به‌شدارییان تێدا كردووه و زۆربه‌یان داوایان كردووه ده‌میرتاش ببێته‌وه به هاوسه‌رۆك، بۆیه ئه‌گه‌ری بوونه‌وه‌ی ده‌میرتاش به هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په زۆر به‌هێزه.
پێشتر باس له 3 كه‌سایه‌تی ده‌كرا وه‌كو شوێنگره‌وه‌ی ده‌میرتاش، ئه‌وانیش ئه‌یهان به‌لگین، عوسمان بایده‌میر، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر.
BAS NEWS _
