شنگال..ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌سی لێكه‌وته‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌نێو شارۆچكه‌ی شنگاله‌وه ده‌ست (باسینوز)كه‌وتوون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (27-1-2018) بۆمبێك كه له‌نێو خانوویه‌كدا چێنرابوو له گوندی سكێنێی سه‌ر به كۆمه‌ڵگای سیپا شێخ خدر له سنووری شارۆچكه‌ی شنگال به دوو گه‌نجدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه هه‌ر دوو كه‌سه‌كه ده‌ست به‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی كارگێڕی شارۆچكه‌ی شنگال تاوه‌كو ئێستا سه‌دان مین و و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی چێنراو له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی شنگال ماون و پوچه‌ڵنه‌كراونه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌یه.
BAS NEWS _
