نرخى نهوت له بازاڕهكانی جیهان
ئاژانسەکانی ئابوری بڵاویانکردەوە، کە ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٠.٤٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت پێش ئەوەی نرخەکەى بۆ ٧١ بەرزبووەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٦.٢٢ دۆلارە مامەڵەی پێوە کراوە پێش ئەوەی دابەزێتەوە بۆ ٦٦.٢٦ دۆلار و ئەویش بەرزترین ئاستی بوو لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و ڕوسیاوە، کە گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتن لە جیهاندا.
PAYAM NER -
