عەرەفات کەرەم: رەنگە یەکێتی و پارتی لە کابینەی داهاتووی عێراق ببنە ئۆپۆزسیۆن
عهرهفات كهرهم ئاماژهی بهوهدا، فراکسیۆنی پارتی داوای کردووە، گهرەنتییان پێ بدرێت، تاوەکو حەشدی شەعبی لە دەنگدانی تایبەتدا بەشدار نەبن، بەڵکو وەک هاووڵاتیانی ئاسایی، لە دەنگدانی گشتیدا بەشدار بن بۆ ئهوهی ساختهیی دهنگهكان نهكرێن.
وتیشی، داوایان کردووە، سەرجەمی ئاوارەکانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر کار ئاسانیان بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەی دەنگداندا بکرێت.
عەرەفات کەرم، روونی كردهوه، ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، شیعە و هێزە چەکدارەکانیان سوودمەند دەبن، بهپێچهوانهوه کورد و سوننە زیانیان پێدهگات.
سهرۆكفراسیۆنی پارتی پێی وایە، لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی عێراقدا، یەکێتی و پارتی ببنە ئۆپۆزسیۆن.
گوتیشی کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڵێنیان داوە، کارئاسانی بۆ ئاوارەکانی کەرکووک و ناوچەكانی دیكه بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژرادن بكهن
payamner _
