فرۆكه‌خانه‌ی موسڵ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ده‌ست به‌لابردنی داروپه‌ردووی رووخاوی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ كراوه دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له كاتی پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاره‌كه وێرانیان كرد.
به‌شار كیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا وتی، كارمه‌ندانی هونه‌ری و ئه‌ندازیارانی شاری موسڵ ده‌ستیان به خاوێن و لابردن داروپه‌ردووی رووخاوی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه كردوه.
وتیشی، دوو په‌یژه و هۆڵێكی پێشوازی له ناو فرۆكه‌خانه‌كه دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئامادهبكرێتهوه و ده‌ست به خزمهتهگوزارییهكانی بكات.
