ولاته زلهێزه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى هاو به‌شیان له‌گه‌ل وولاتانى ناوچه‌كه هه‌یه و ئێمه‌ى كورد ناكه‌ن به كۆلى خۆیان
محمد حسن چاودێرى سیاسى به ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: كه‌ركوك شاده‌مارى ئابوورى عێراقه و بۆ ئابوورى كوردستانیش زۆر گرنگه و كورد قوربانى زۆرى بۆ داوه، سیاسه‌تى نێوده‌وله‌تیش داد په‌روه‌رى تێدا نیه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندى حوكم ده‌كات و ولاته زلهێزه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى هاو به‌شیان له‌گه‌ل وولاتانى ناوچه‌كه هه‌یه و ئێمه‌ى كورد ناكه‌ن به كۆلى خۆیان.
ئه‌و چاودێره سیاسیه گوتی: هه‌میشه هۆكاره ناوخۆیه‌كان خالى لاوازى كورد و خالى به هێزى داگیركه‌ران بونه خیانه‌تى 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ده‌یه‌ك كوردى بۆ دواوه گه‌رانده‌وه گه‌ر خیانه‌تى گرۆپێكى ناو ( ی، ن، ك ) نه‌بوایه ده‌مانتوانى به‌رگرى له كه‌ركوك بكه‌ین چونكه ریفراندۆم مێژووى دڵنیاكرده‌وه له كوردستانیه‌تى كه‌ركوك.
محمد ئاشكراشیكرد: به‌رژه‌وه‌ندى زلهێزان و داگیركه‌ران رێگاى نه‌داوه كورد رێره‌وى قولى ستراتیژى خۆى دیار بكات و بوارى ئه‌وه‌ى هه‌بێت، به‌رده‌وام هه‌ولى تێكدانى یه‌ك رێزى و ته‌بایى كوردیان داوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بنه خاوه‌ن كیان و سه‌ربه‌خۆیى كه خاوه‌ن كیانیش نه‌بوین كۆسپ له به‌رامبه‌رمان دێته پێش.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: داعش دوژمنى هاوبه‌شى كورد و كۆمه‌لگاى نێوده‌وله‌تى بۆ كوردیش له ئه‌رزى واقیعدا كاره‌كته‌ر و هێزێكى كاریگه‌ر له ناوچه‌كه و له سه‌رده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه ئستوره و هه‌یمه‌نه‌ى تیرۆرستان تێك شكا، دۆسته‌كانیش دۆستى به‌رژه‌وه‌ندى و دوژمنى هاوبه‌ش كۆى كردینه‌وه.
له كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: رێگا چاره‌سه‌ر به هێزكردنى یه‌ك رێزى و ته‌بایى و به‌هێز كردنى هێزى پێشمه‌رگه و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى سیاسى و بنیات نانه‌وه‌ى سیاسه‌تێكى نوێى واقیعیانه كه له‌گه‌ل سیاسه‌تى ناوچه‌كه بگونجێ.
payamner _
