زاخۆ.. کەسێک لەسەر پردی دەلال خۆی کوشت
ئەمڕۆ شەممە 27/1/2018، لە شاری زاخۆ، کەسێک لە لەسەر پردی دەلال، بە گوللە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.
شایەدحاڵێک، بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، کە ئەوان لە دوورەوە سەیریان کردووە، ئەو کەسە لە ناوەڕاستی پردی دەلال، کەسێک دوو گوللەی تەقاندووە سێيەم گوللەی لەخۆی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.
پۆلیسی زاخۆش، ئاماژەی بەوە داوە، کە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
باسنيوز
