سۆران.. تەرمی مامۆستایەکی ئایینی دۆزرایەوە

 سۆران.. تەرمی مامۆستایەکی ئایینی دۆزرایەوە
پۆلیسی سۆران، ئاماژە بەوە بەوە دەدات، کە تەرمی مامۆستایەکی ئایینی دۆزراوەتەوە، ئاسەواری دوو فیشەک بە جەستەوەیە دیارە و تائێستاش نازانن ئایا خۆی کوشتووە یان کوژراوە.

ھاوار ئەرگوشی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە ٢٧⁄١⁄٢٠١٨، کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆن ھێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لە بوونی تەرمێک لە نزیک ناحیەی دیانا، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس، دەرکەوت ئەو تەرمە ناوی (س.ح.م) مامۆستای ئایینیە، تەمەنی 35 ساڵە و خێزاندارە".

گوتەبێژی پۆلیسی شاری سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە ئەو مەلایە دانیشتووی ناحیەی خەلیفانە و لە مزگەوتێکی خەلیفانیش گوتاربێژ بووە، دەشڵێت: "بێگومان کاتێک ھێزەکانی پۆلیس چونەتە شوێنی تەرمەکە ئاسەواری دوو فیشەکی دەمانچە بە جەستەوەیەوە دیار بووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە، بەڵام تائێستا نازانین ئاخۆ ئەو مامۆستا ئایینیە خۆی کوشتووە یان کوژراوە".

ئاشکراشی کرد: "بەپێی گوتەی بەڕێوبەایەتیی ئەوقافی سۆران، ئەو مامۆستا ئایینیە ماوەیەکە رووبەڕووی نەخۆشی دەروونی بوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن ئەوقافەوە بەھۆی نەخۆشییەکەیەوە مۆڵەتی پێدراوە، بەڵام تەوەکو لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە نەکرێت، ئێمە ناتوانین ھۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا بکەین".










باسنيوز
Top