سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە داوای یەکدەنگی لە ئەنەکەسە و پەیەدە دەکات
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)ی باڵی سیاسیی پەکەکە، بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، پێویستە نوێنەرانی کورد بەشداریی لە کۆنگرەی دانوستاندنی سوچیدا بکەن.
موراد قەرەیلان دڵنیایی خۆی لەوە نیشان داوە، کە ”گەلی رۆژئاوا“ی کوردستان ”باش دەزانێ“ چۆن بەرژەوەندییەکانی لە حاڵەتی ئاشتی و لە شەڕیشدا، بپارێزێت.
ئەو سەرکردەیەی پەکەکە داوای لە ئەنەکەسە و تەڤدەم کردووە بە هاوبەشی بەشداریی کۆنگرەی سوچی بکەن و هیچ لایەکیان بەبێ بەشداریکردنی لایەنەکەی دیکە، بەشداریی کۆنگرەکە نەکات.
تەڤدەم رێکخراوێکی هەڵگری بیری ئاپۆچییە. هەموو پارت و هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان لەخۆ دەگرێت، وەک پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە).
باسنيوز
