حه‌شدی شه‌عبی ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوننه‌كان ده‌كات
لێدوانه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ند شارۆچكه‌یه‌ك ماون له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌ند گرووپێكی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیدان و ئه‌و گرووپانه ڕێ ناده‌ن ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
موته‌شه‌ر سامه‌ڕائی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌رچاوی هاوپه‌یمانی لایه‌نه عیراقییه سوننه‌كان باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی نایانه‌وێت له شارۆچكه‌ی جه‌رفولسه‌خر و چه‌ند به‌شێكی شارۆچكه‌ی بێجی و سلێمان به‌گ و عهویسان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی باكوور‌و ڕۆژئاوای عیراق بكشێنه‌وه، ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باسی وتووێژی نێوان ئه‌و لایه‌نانه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌و باره‌وه ده‌كه‌ن خۆی له خۆیدا به ڕیسوایی لێك ده‌درێته‌وه و ئه‌وه‌یش ده‌گه‌یه‌نێت كه حكوومه‌ت ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌دا نییه.
ئه‌و سه‌ركرده كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و گرووپانه ڕێ ناده‌ن ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان تا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یش له‌و پارێزگانه دان كه هه‌موو پێكهاته‌كانی لێ نیشته‌جێن بۆیه ڕێ ناده‌ن ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شوێنانه.
موته‌شه‌ر سامه‌ڕائی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ر به پارێزگه‌ی سه‌لاحه‌دین ڕای گه‌یاند كه هێزه‌كانی سوپای عیراق و وڵاتێكی دراوسێ ڕێ ناده‌ن ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كداره‌كانیان له پارێزگه‌ی سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا پاڵیان به ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كانه‌وه ناوه كه له‌م دواییه‌دا بۆ ناوچه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌رله‌نوێ بۆ ئۆردوگهكانی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه.
سامه‌رائی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه حكوومه‌تی عیراق پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه و ده‌زگه ئه‌منییه‌كان ڕێگه ناده‌ن ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌ی یه‌سروب و عه‌زیز بهلهدو ڕوفهیعات له پارێزگه‌ی سه‌لاحه‌دین.
هاوكات زافر عانی پێشتر ڕای گه‌یاندبوو كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێ ناده‌ن ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان له‌چوار پارێزگه‌ی سوننه‌كان.
باس‌نیوز
