رێدور خەلیل: 66 هاوڵاتی مەدەنی لە عەفرین شەهیدبوون

رێدور خەلیل: 66 هاوڵاتی مەدەنی لە عەفرین شەهیدبوون
رێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەنییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، بەهۆی لەشكركێشی و تۆپبارانكردنی ناوچەكانی كانتۆنی عەفرینەوە لەلایەن سوپای توركیاوە 66 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون.

رێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەنییەكانی ھێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەرۆیتەرز-ی راگەیاندووە، "توركیا بە شەهیدكردنی هاوڵاتیانی مەدەنی تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات و ئێستاش بەردەوامە".

ئەوەشی وتووە، "66 هاوڵاتی مەدەنی لە ناوچەكانی كانتۆنی عەفرین بەهۆی لەشكركێشی و تۆپبارانكردنی سوپای توركیاوە شەهیدبوون".

لەشكركێشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا پێیناوەتە رۆژی هەشتەمەوە، توركیا دەیەوێت كۆتایی بەدەسەڵاتی كوردەكان بهێنێت لەو ناوچەیە كە هاوپەیمانی ویلایەتە یەكگرتووكانی ئەمەریكایە.

بەرپرسی پەیوەنییەكانی ھێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) داوای لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كرد هەوڵبدات لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەرعەفرین بوەستێنێت.

20ی ئەم مانگە، سوپای توركیا تۆپبارانی ناوچەكانی كانتۆنی عەفرینی ژێر دەسەڵاتی كوردەكانی رۆژئاوای دەستپێكرد، رۆژێك دواتریش لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا و گروچە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا بۆسەر ئەو كانتۆنە راگەیەندرا.


خەندان
Top