چاوش‌ئۆغڵو: عەفرین رادەستی خاوەنی خۆی دەكەینەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئەمڕۆ هەینی لەبارەی لەشكركێشی وڵاتەكەی بۆ سەر شاری عەفرین رۆژئاوای كوردستان، بەبێ ئەوەی كات و شوێنێك بۆ كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنەكە دیاری بكات، دووپاتی كردەوە كە ئەوان لە ئۆپەراسیۆنەكەدا بەردەوام دەبن.
گوتیشی لە كۆتاییشدا كە دەستیان بەسەر عەفریندا گرت، ئەوا شارەكە رادەستی خاوەنەكانی دەكەنەوە.
چاوش‌ئۆغڵو، لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیاشەوە گوتی "ئیدی پێویسته بۆ هه‌نگاونان له هه‌ندێ بابه‌تی دیاریكراودا، سه‌ره‌تا ئه‌و متمانه‌یه نوێ بكه‌ینه‌وه كه له‌ده‌ست چووه، چونكه بێ متمانه‌یی هه‌یه و هۆكاری ئه‌و بێ متمانه‌ییه‌ش من نیم، ئێمه هه‌ڵه به‌رامبه‌ر كه‌س ناكه‌ین له پشت ئه‌و به‌ڵێنه‌ین كه ده‌یده‌ین".
سوپای توركیا رۆژی شەممەی رابردوو دەستی بە لەشكركێشییەكی گەورە كرد بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان.
bas news-
