هێزه‌كانی سووریای دیموكرات داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی سه‌ربازانی توركیا ده‌كات
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی (هه‌ده‌سه)دا هاتووه"ئێمه ده‌زانین ئێوه ناچار كراوون ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن و ناتانه‌وێت ده‌ستتان سوور بێت به خوێن، ئه‌ى سه‌رباز و به‌كرێگیراوه ناچاركراوه‌كان، ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕى ئێوه نییه، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له رۆڵه‌ى هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى سووریا دامه‌زراوه و تاكه هیواى گه‌ڕانه‌وه‌ى یه‌كێتى و قه‌ڵغانى پاراستنى سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانى سووریایه".
ئاماژه‌ش به ئه‌وه دراوه "هه‌سه‌ده له ناو سووریادایه و به‌رگرى له خۆى ده‌كات، ده‌ستدرێژى نه‌كردووه‌ته سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك. فه‌رمانده‌یى گشتیى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ده‌زانێت ئێوه ناچار كراوون ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن. ئێوه تاوانبار نیین. هه‌ر بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین خۆتان راده‌ستى نزیكترین خاڵ بكه‌ن. پێش ئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى هه‌واڵگرى توركیا له پشته‌وه به قه‌ناس بتانكهنه ئامانج و له‌ناوتان به‌رن. ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و خۆتان بده‌نه ده‌سته‌وه. هه‌سه‌ده به‌ڵێنى دابینكردنى په‌ناگه‌ى ئارامتان ده‌داتێ".
باسنيوز
