سه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌كێتی به 11 كه‌س ده‌سپێردرێ
مه‌حموود سه‌نگاوى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى ڕايگه‌یاند: "ڕۆژى به‌ستنى كۆنگره هیچ كێشه‌ى نییه كه‌ى بێ یان نه‌بێ، هه‌روه‌ها ئێستا هه‌ڵبژاردن بۆ 11 كه‌س ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى تا ڕۆژی به‌ستنى كۆنگره بكه‌ن، هه‌ڵبژاردنى ئه‌و كه‌سانه‌ش بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژی شه‌ممه‌ى داهاتوو ماوه‌ته‌وه".
گوتیشی: "هه‌موو شته‌كان ته‌واو بووه و هه‌مووشمان ڕازیین له‌سه‌ر به‌ستنى كۆنگره ئه‌گه‌ر له ڕۆژى خۆیدا بكرێ كه 5/3/2018 مان بۆ داناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گرێدراوه به‌وه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و 11 كه‌سه‌مان پێ هه‌ڵنه‌بژێردرێ ڕۆژى كۆنگرهشمان پێ دیاری ناكرێ ".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ی باسی هه‌ڵبژاردنى كه‌سێك ده‌كرێ له كۆنگره‌ى یه‌كێتیدا، به‌ڵام پێی ناگوترێ سكرتێر ئایا ، سه‌نگاوى ڕایگه‌یاند: "ئه‌وه بۆ كۆنگره هه‌ڵگیراوه و له كۆنگره‌دا ئه‌و گفتوگۆیه ده‌كرێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا كه‌س بۆ ئه‌و پۆسته كاندید نییه".
باسنيوز
