فه‌رمانده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی سووریا: هێزه‌كانی یه‌په‌گه سه‌نگه‌ره‌كانیان توندوتۆڵ‌تر كردووه
ئه‌حمه‌د عوسمان كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی لیوای سوڵتان موراد كه یه‌كێكه له‌و هێزانه‌ی هاوشانی هێزه‌كانی سوپای توركیا شه‌ڕی عه‌فرین ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین چه‌ند زانیارییه‌ك ئاشكرا ده‌كات.
ناوبراو له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌می هێزه‌كانماندایه ناتوانین زیاتر به‌ره‌و ئاراسته‌ی عه‌فرین بچینه پێشه‌وه و یه‌په‌گه ئێستا سه‌نگه‌ره‌كانی خۆی به‌هێزتر و توندوتۆڵ‌تر كردووه و نیشانشكێنهكانیان له هه‌موو شوێنێك هه‌نه و خاوه‌نی چه‌كی پێشكه‌وتوون و به‌شێكی زۆری سنووره‌كه‌یان مینڕێژ كردووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دوای باشتربوونی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا له‌نزیك ناوچه‌ی "تل ڕه‌فعه‌ت" ده‌ست به پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
باسنيوز
