شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕین دهكات
بەمەبهستی هەڵسەنگاندنی مەرجەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی ئیدارەى ڕاپهڕینیان، کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 25/ 1/ 2018، شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد و لەگەڵ هەریەک لە قائیمقامی ڕانیە و قائیمقامى قەلادزێ کۆبوونەوە و دواتر سەردانی مەرزی کێلێ-یان کرد.
لەبارەی ئامانجی سەردانی ئەو شانده، هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند:"ئامانج لەسەردانیکردنی ئەم شاندە، بۆ دیاریکردن و هەڵسەنگاندی مەرجەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ بوو، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە".
پێیشیوایه، کە مەرزی کێلێ سەرجەم مەرجەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی تێدایە، گوتیشی: "ئەگەر کەمووکورتییەکیش هەبێت لەڕێی ئەم شاندەوە ئاگادار دەکرێینەوە و چارەسەری دەکەین".
سەرپەرشتیاری ئییدارەی راپەرین، ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانیکردنی شاندەکە جیاواز بوو لەسەردانەکانی پێشوو، ئومێدیش دهكهن، لەئایندەیەکی نزیکدا هەردوو مەرزی کێلێ و سەیران بەن، بەشێوەیەکی فەرمی بکرێنەوە.
bas news-
