وەزیری دارایی و ئابووری، چاودێری و پشكنینی دارایی كارا كردەوە
بەپێی گشتاندنی ژمارە 347 لە 25/1/2018 بە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێم، بڕیار درا بە كاراكردنی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و پشكنینی دارایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری.
لە گشتاندنەكەدا هاتووە، "بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ كارئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین و رێزگرتنی هاووڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و پشكنینی دارایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری كارا كرایەوە، كە بە شێوەی لەناكاو پشكنین و چاودێریی دارایی خۆیان ئەنجام دەدەن".
روونیش كراوەتەوە كە، "پێویستە هەماهەنگی بكرێت لەگەڵ لایەنی پەیوەندار بۆ دواداچوون و چاودێریی سامان و موڵكی گشتی لەگەڵ داواكاری گشتی، دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەسپاكی".
لە خاڵێكی دیكەی گشتاندنەكەدا باس لەوەش كراوە كە، پێویستە فەرمانگاكان ئاگادار بن و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بكەن لە كاتی بوونی هەر گەندەڵی و لادانێكی داراییدا.
kdp-
