تیله‌رسۆن، پشتگیریى وڵاته‌كه‌ی بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/1/2018, له په‌راوێزى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له داڤۆس، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕیكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه.
تیله‌رسۆن، خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌م دیداره ده‌ربڕى بۆ ئاگاداربوون له دواپێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر و به‌غدا و، كارى ئه‌و لیژنانه‌ى له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ‌دا كراوه، پشتگیریى ئهمهریكایشى بۆ دیالۆگى نێوان هه‌ردوولا، سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هاوكات نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه به‌پێى ده‌ستوورى عیراق و له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، پوخته‌یه‌كیشى ده‌رباره‌ى دواپێشهاته‌كان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بادى له به‌غدا و له داڤۆس پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: ''هه‌نگاوه‌كان ئه‌رێنى و باشن، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌نجامى كردهیییان هه‌بێت و به‌رده‌وام بین تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر، ئه‌مه‌ش پێویستى بڕیارى سیاسى هه‌یه. سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا له مافه ده‌ستوورییه‌كانى كوردستان دووپات كرده‌وه و گوتى: ده‌بێت هاوبه‌شه‌كه‌مان هانى دیالۆگ و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه بده‌ن.''
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ختى و كێشه ئابوورى و داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرا و، تیشكى خرایه سه‌ر دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و گرینگیى به‌رده‌وامیى یارمه‌تییه ته‌كنیكییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ پرۆسه‌ى چاكسازییه‌كان، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى كارگێڕى و كارگێڕیى داراییدا بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا كۆك بوون كه كار بكرێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك له به‌رژوه‌ندیى هه‌موواندا بێت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن.
باسكردن له میكانیزمى هاوبه‌ش بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، شه‌ڕى داعش و قۆناغى دواى ئه‌وه و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى یاوهڕى سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
kdp-
