وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: سەردانی هەولێر و بەغدا دەکەم
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٥/١/٢٠١٨ له په‌راوێزى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له داڤۆس، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ژۆن ئیڤ لۆردیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لۆردیان خۆشحاڵیى خۆى به گفتوگۆ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگیرى بۆ پرۆسه‌كه ده‌ربڕى و هیواى خواست تا گه‌یشتن به ئه‌نجامێكى باش و چاره‌كردنى كێشه‌كان، دیالۆگ به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان له كۆنفرانسى كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق به‌شدارى ده‌كه‌ن و نیازیان وایه به‌رله‌وه، یانیش دواى ئه‌وه سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م دیداره، سوپاس و پێزانینى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆك و حكوومه‌ت و گه‌لى فه‌ڕه‌نسا دووپات كرده‌وه كه هاوكار و پشتیوانى هه‌رێمى كوردستان بوون، به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك ماكرۆن بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا. هه‌روه‌ها پابه‌ندیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات كرده‌وه.
پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى گفتوگۆ و كارى هاوبه‌شى لیژنه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و دوایین سه‌ردانى خۆیان بۆ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و ڕوونیكرده‌وه كه گرنگه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا ده‌ستى پێكردووه، بگاته هه‌ندێك ئه‌نجامى كرده‌یى له به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولادا، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر پێشهاته سیاسییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش كریستیان و ئێزدییه‌كان و هاوكاریكردنیان و قۆناغى دواى داعش و داهاتوو، لایه‌نێكى دیدكى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
kdp-
