وەزارەتی تەندروستی: بەغدا بڕێک لە بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان نارد

 وەزارەتی تەندروستی: بەغدا بڕێک لە بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان نارد
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە بەغدا دەستی کردووە بە ناردنی بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان.

د.خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی گلەییمان کرد لەوەی کە بەشە دەرمانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دواکەوتووە و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق کۆبووینەوە، خۆشبەختانە دەستیان کرد بە ناردنی بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ئەوەشی خستە روو، کە ناردنەکە بە چەند قۆناغێک دەبێت و بە پێی رێککەوتتنێک، 17% ی بەشە دەرمانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرن.

ئاشکراشی کرد، کە جۆر و بڕی دەرمانە نێردراوەکە باشە، ئەوەی دەمێنێتەوە بە بودجەی خۆیان کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆیانی دابین دەکات، دەیکڕن و دابەشی نەخۆشخانەکانی دەکەن.










باسنيوز
Top