ئاژانسێكى ڕووسی: شه‌ڕه‌ڤانان 16 سه‌ربازی توركییان دیل كرد
ئه‌حمه‌د شه‌وقى، سه‌ركرده له یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) به ئاژانسى (سهپۆتنیك)ى ڕووسی ڕاگه‌یاند: "لهشهڕهكانى ده‌وروبه‌رى جندرێس ، هێزه‌كانمان توانییان 16 سه‌ربازی توركى به‌دیل بگرن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هه‌رچه‌نده هێرشه ئاسمانییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و دوروبه‌رى كه‌م بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام لهشهڕهكانى ئه‌مڕۆدا چوار شه‌ڕه‌ڤان، شه‌هید بوون.
لە رۆژی شەممە 20/ 1/ 2018ەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرش دەکەنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
باسنيوز
