قایمقامییه‌تى هه‌ولێر چەند بڕیارێكى نوێ ده‌رده‌كات
ئه‌نوه‌ر كه‌مال، كارگێڕی لێژنه‌ى پشكنین و چاودێری بازاڕ له قایمقامییه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "ڕۆژى چوارشه‌ممه 24/1/2018 قایمقامی قه‌زاى ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕیارێكى نوێی بۆ بنبڕ‌كردنى كۆمه‌ڵێ دیارده ده‌ركرد، ئه‌وانیش ڕێگه گرتن له گوستهوهى زێرابی ماڵان (ئاوی قورس)، بیر لێدان به حه‌فاره، لێدانى له‌زگه و دروشمى پڕوپاگه‌نده و بۆیه له دیوار‌و ده‌رگاى ماڵان و قوتابخانه و شوێنه‌كانى دیكه".
ئه‌و كارگێڕهى لێژنهكهى قایمقامیه‌تى هه‌ولێر ئاشكراشى كرد: "هه‌ر كه‌سێ ئه‌و كارانه بكات ئه‌وا مامه‌ڵه‌ى یاسای له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و پێبژاردنیشى له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێره‌وه پێ ده‌كرێ، بۆنموونه ئۆتۆمبێلى گواستنه‌وه‌ى زێراب ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێ، ئه‌وانه‌ى بۆیاخ ده‌كه‌ن به هه‌مان بۆیاخى دیوار و درگاكان بۆیاخهكهیان پێ ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه، بڕیاره‌كه‌ش له ڕۆژى ده‌رچوونیه‌وه چووه‌ته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه".
باسنيوز
