نێچیرڤان بارزانی و ریکس تیلەرسۆن کۆبوونەوە

 نێچیرڤان بارزانی و ریکس تیلەرسۆن کۆبوونەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/1/2018، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە.

لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆبوونەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و ڕەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێ بکرێت.

کۆڕبەندی ئابووری جیھان لە داڤۆسی سوسڕا، لە رۆژی 23/1/2018وە بەردەوامە و سێ رۆژ دەخایەنێت، سەرۆکی دەیان وڵات بەشدارییان تێدا کردووە.










باسنيوز
Top