نێچیرڤان بارزانی و ریکس تیلەرسۆن کۆبوونەوە
لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆبوونەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و ڕەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێ بکرێت.
کۆڕبەندی ئابووری جیھان لە داڤۆسی سوسڕا، لە رۆژی 23/1/2018وە بەردەوامە و سێ رۆژ دەخایەنێت، سەرۆکی دەیان وڵات بەشدارییان تێدا کردووە.
باسنيوز
