پۆلیسی ھەولێر سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/1/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە: "دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوو وێنەی سێ تۆمەتبارمان بڵاو کردەوە و داوای زانیاریمان کرد، بەدەستخۆشییەوە بۆ خەڵکی شاری ھەولێر، کوردستانییان و کوردانی دەرەوەی وڵات، زانیاریی ڕاستەقینەیان پێداین و توانیمان تۆمەتباران دەستگیر بکەین".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە لیوای ماف عەبدولخالق تەلعەت عوسمان، بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر دەستخۆشی لە خەڵکی شاری ھەولێر و کوردستانییان و کوردانی تاراوگە کردووە، کە بەردەوام ھاوکاریی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان بوونە.
باسنيوز
