دیالە.. بەھۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفەلۆنزای باڵندەوە فرۆشتنی مریشک قەدەغە کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/1/2018، بەھۆی بڵاوبونەوەی ئەنفەلۆنزای باڵندە، حکوومەتی عێراق فرۆشتنی مریشکی لە دیالە قەدەغە کرد.
بەھۆی بڵاوبونەوەی ئەنفەلۆنزای باڵندە، وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی عێراق فرۆشتنی مریشکی لە دیالە قەدەخە کرد، بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی پارێزگاکە داوا دەکەن لەو ناوچانەی کە ئەنفەلۆنزای باڵندەی تێدا بڵاو نەبووەتەوە رێگە بە فرۆشتنی مریشک بدرێت، بەڵام حکومەتی عێراق ئەو پێشنیارەشی ڕەت کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیا عێراقییەکان، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە، رۆژانە یەک ملیار دینار، زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکەوێت.
bas news-
