رۆژنامه‌ی تایمز: هاووڵاتیانی ئه‌ورووپا ده‌چنه عه‌فرین و ده‌بنه گه‌ریلا
له راپۆرتەكەدا هاتووه، كه هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانی كه‌وتووه‌ته رێ بۆ چوونه ناو عه‌فرین، جگه له‌ویش چه‌ندین كه‌سی تر له به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌ورووپی به شێوه‌ی گرووپ، خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه عه‌فرین و شه‌ڕ له دژی توركیا ده‌كه‌ن.
له ڕێگەی ئینته‌رنێتەوە ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه، تیایدا كۆمه‌ڵه كه‌سێك له ئه‌ورووپاوه خۆیان ئاماده كردووه تا بچنه عه‌فرین و هه‌ڕه‌شه له حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ن.
تایمز نموونه‌ی هاووڵاتییه‌كی چینی ده‌هێنێته‌وه به ناوی (Huang lei vardi) كه ناسنامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه و ماوه‌ی 3 ساڵه له ریزه‌كانی یەپەگە شه‌ڕ ده‌كات. ئێستە ئه‌و بووه به به‌رپرسێكی سه‌ربازی و چه‌ندین چه‌كداری یه‌په‌گه‌ی له‌ژێر ده‌سته.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و وڵاته ئه‌ورووپییانه‌ی ئه‌ندامن له ناتۆ پێیان باش نییه هاووڵاتیانیان بچنه ریزی چه‌كدارانی یه‌په‌گه، چونكه بۆ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامێكی باشی نابێت.
bas news-
