یەپەگە داوای یارمەتی لە سوپای ئەسەد دەكات

یەپەگە داوای یارمەتی لە سوپای ئەسەد دەكات



سەرچاوەیەكی یەپەگە لە عەفرین رایگەیاند پێشوازی لە هاتنی سوپای ڕژێمی ئەسەد دەكەن بۆ نێو شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، تا یارمەتی یەپەگە بدات لە پاراستنی شارەكە دژی لەشكركێشی توركیا.


ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیك"ی رووسی لە زاری بەرپرسێكی رۆژئاوای كوردستانی بڵاوكردەوە، یەپەگە داوای یارمەتی لە سوپای ئەسەد دەكات، بۆ ئەوەی بێتە عەفرین و بەشداری شەڕی بەرگری بكات، بەم مەرجەی یەپەگە وەك بەشێك لە پرۆسەی سیاسی قبووڵ بكرێ.



سەرچاوە كوردییەكە گوتوویەتی هەر چەكێكی سوپای سووریا بۆ یارمەتی كورد رەوانەی عەفرین بكرێ، ئەوا لە دوای كۆتاییهاتنی لەشكركێشییەكەی توركیا، رادەستی حكوومەتی دیمەشقی دەكەنەوە.


ئاماژەشی داوە كە ئەوان دوژمنی ڕژێمی سووریا نین و بەنیاز نین لە عەفرین و رۆژئاوای كوردستان دەوڵەتۆكە دروست بكەن، بەڵكو خۆیان بە بەشێك دەزانن لە پێكهاتەی نیشتمانیی سووریا.


لە رۆژی شەممەی رابردووەوە سوپای توركیا بەیارمەتی میلیشیا عەرەبی و توركمانیەكانی سوپای سووریای ئازاد هێرشێكی گەورەیان بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە.

bas news-
Top