نرخی مامه‌ڵه‌ی شۆفێران له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر كه‌مده‌كرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای ده‌كات كه له‌سه‌ر داوای هاووڵاتیان نرخی عه‌ریزه‌نووسین و خزمه‌تگوزاری سكان و وێنه‌گرتن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه و له‌به‌شێكیدا هاتووه"دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ل ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی كاركردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان چه‌ند هاووڵاتییه‌ك گله‌ییان له‌وه كرد كه نرخی عه‌ریزه نووسین و خزمه‌تگوزاری سكان كردن و وینه‌گرتن نرخه‌كه‌ی گرانه و15000دیناره".
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كردووه نوێنه‌ریان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمپانیای ئای سی تی و به‌ریوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبوونه‌ته‌وه و له‌دوای گه‌یاندنی سكاڵای هاووڵاتیان و پشتگیریكردنی داواكارییه‌كانیان بریاڕدراوه كه نرخی ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه به وینه‌گرتنیشه‌وه بكرێت به ده‌هه‌زار دینار .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه"ئه‌م بڕه پاره‌یه تیچووی له پیشتریش كه‌متره كه له‌باڵه‌خانه كۆنه‌كه وه‌رده‌گیرا و دۆسیه‌كان سكان نه‌ده‌كران وینه‌ش نه‌ده‌گیرا بۆیه به هاووڵاتیان راده‌گه‌یه‌نین كه له به‌یانیه‌وه بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان ته‌نیا ئه‌م بڕه پاره‌یه بده‌ن".
bas news-
