كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پاش وردبینی، ١٠٥ ڕۆژی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستە
به‌مه‌به‌ستى تاووتوكردن و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پرۆسه‌ى وردبینیكردنی لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كه بڕیاره له‌چه‌ند مانگى داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت، رۆژی سێشه‌ممه 2018/1/23، لیژنه‌ی كاروبارى په‌رله‌مان، به سه‌رپه‌رشتیى قاره‌مان قادر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى و راوێژكارانی لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسى له هه‌رێم كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه نزیكه‌ی شه‌ش سەعاتی خایاند، به وردی پرۆسه‌ى وردبینیكردنى لیستى تۆمارى ده‌نگده‌ران له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان شیی كرایه‌وه و داوایش له په‌رله‌مانی كوردستان كرا پشتیوانیی ته‌واویان بكه‌ن بۆ باشتر راییكردنی كاره‌كانیان.
كۆمیسیۆن به لیژنه‌كه‌ى راگه‌یاند، كه به‌رده‌وامن له وردبینیكردنی تۆماری ده‌نگده‌ران و پاككردنه‌وه‌ى له ناوی مردووان و ناوى دووباره، به‌ڵام تائێستا وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و داد، وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی كۆمیسیۆنیان نه‌داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پێدانی لیستی ناوی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كانیان و مردووان.
له به‌شێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كار و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن كرا و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران به لیژنه‌كه راگه‌یه‌ندرا، هه‌ركات واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری كرا ئه‌وا كۆمیسیۆن پێویستی به ١٠٥ رۆژ ده‌بێ بۆ ئاماده‌كاریییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌شیان بڕی ٢٩ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دیناری په‌سه‌ند كردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌ن كۆمیسیۆن بۆ لیژنه‌كه ئه‌وه روون كرایه‌وه، ئه‌گه‌ر یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه یاخود گۆڕانكاریی به‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی داوایان كردووه بێت، ئه‌وا گۆڕانگاریی به‌سه‌ر ئه‌و ١٠٥ رۆژەشدا دێت كه دیاری كراوه بۆ ئاماده‌كارییه‌كان.
kdp-
