ئەمریكا پێشنیاری دروستكردنی هێڵێكی ئه‌منی له عه‌فرین دەكات
بابه‌تی سه‌ره‌كی دیدارێكی دوێنێی چاوش‌ئۆغڵو و تیله‌رسن له پاریس، تاوتوێكردنی ئۆپەراسیۆنی عه‌فرین بوو.
تیله‌رسن له دیداره‌كه‌دا له پاڵ پێشنیاری پێكهێنانی هێڵێكی ئه‌منی بەقوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له عه‌فریندا رایگه‌یاندووه، ئه‌و هێڵه نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
لەوەتەی رۆژی شەممەی رابردووەوە سوپای توركیا لەشكركێشییەكی گەورەی بە هاوكاری چەند میلیشیایەكی عەرەبی و توركمانی سووریا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە.
باسنيوز
