سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شای ئوردن کۆبوونەوە

 سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شای ئوردن کۆبوونەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/1/2018، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ شای ئوردن کۆبوویەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، لە پۆستێکدا بڵاوی کردووەتەوە: "ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز شا عەبدولای ئوردن لە داڤۆس کۆبوومەوە".


سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەو پۆستەدا، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە لەو کۆبوونەوەیەدا، پتەوکردنی دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژوویەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن دووپاتکرایەوە.



کۆنگرەی داڤۆس، دوێنێ سێشەممە 23/1/2018، لە شارۆچکەی داڤۆسی سویسڕا دەستی پێکرد و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، سەرکردەی دەیان وڵات بەشدارییان تێدا کردووە.













باسنيوز
Top